جەژنی خدر نەبی لە مۆسکۆ پیرۆزکرا

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، بە بەشداری چەندین کەس جەژنی خدر نەبی پیرۆزکرا.

جەژنی خدر نەبی ئیلیاس، کە جەژنێکی پیرۆزی ئێزیدییەکانە، بە شداری شێخ، پیر و بەرپرسی ڕێکخستنە کوردییەکان. لە مۆسکۆیی پایتەختی ڕوسیا پیرۆزکرا.

پیرۆزکردنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیان بەختکەرانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستپێکرد.

دواتر هەر یەک لە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کوردانی مۆسکۆ ئەکا قولیخان، نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رەشید بێناو، هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی چاند-نەتەوەی فیدراڵی کوردان لە ڕوسیا فەرهاد پاتیەڤ، شێخ سەمەن و پیر مانانا قسەیانکرد لە بارەی جەژنی خدر نەبییەوە.

دوای تەواوبوونی گفتوگۆکە، هەندێک گۆرانی لە لایەن هونەرمەند ئالیک وترایەوە و جەژن پیرۆزکردنەکە بە خواردنی شیرینی کۆتایهات.