کۆبوونەوەی کاتی کەنەکە دەستی پێکرد

بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستان، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتیە" کۆبوونەوەی کاتی کەنەکە دەستی پێکرد. کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ دەخایەنێت.

کۆبوونەوەی کاتی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، لە ٢٦ی ئایاری ١٩٩٩ لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی ئەنجامدا. کەنەکە ماوەی ٢٥ ساڵە لە پێناو یەکێتی نێوان پارتە کوردییەکان لە چوار بەشی کوردستان لە هەوڵ و تێکۆشاندایە.

کەنەکە بۆ ئەنجامدانی ٢٢ـەمین کۆبوونەوەی کاتی ئەنجومەن کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە ماوەی ٢ ڕۆژان دەخایەنێت. بەشداربوانی کۆبوونەوەکە نزیکەی ٢٠ کەس دەبن کە لە چوار بەشی کوردستان بە دەیان نوێنەری پارت، دامەزراوە سیاسییەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ناوەدارەکان بەشداری کۆبوونەوەکەن.

هەروەها پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداری کۆبوونەوەکە بوو.

'دەبێت پێکەوە دژی هێرشەکان ببینەوە'

وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکە، لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی کەنەکە د. شێرکۆ محەمەد ئەمین و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کەنەکە شەهلا حافید، بە دروشمی "لە تێکۆشان بۆ ڕزگاری و ئازادی کوردستان، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتیە" دەستی پێکرد.

دوای وتاری دەست پێکردنی کۆبوونەوەکە، هەڵبژاردنی دیوان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ٢ ڕۆژەکە ئەنجامدرا.

ژاڵانە نەخشبەندی، بە ناوی گۆران هیوا ناسێح، لە بەڕێوەبەرانی زەحمەتکێشان هیوا سەید سەلیم، لە بەڕێوبەرانی یەکێتی دێرسیم زند، نارین بە نوێنەرایەتی پارتی ئەلباڤێ، بەناوی وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەنەکە نیلوفەر کۆچ بۆ دیوانی بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە هەڵبژێردران.

نیلوفەر کۆچ، کە بە سەرۆکی دیوان هەڵبژێردرا، ڕایگەیاند، ئەوان وەک کەنەکە لە کاتێکی ئاوارتەدا کۆبوونەوەکانیان ئەنجام دەدەن و وتی: "تورکیا هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان، هەروەها پێویستە سیاسەتەکانمان لەگەڵ ئەمەدا ڕیکبخەین."

  'دوژمنان هێرشمان دەکەن'

  هەروەها زەینەب موراد و ئەحمەد کارامووس هاوسەرۆکانی کەنەکە قسەیان کرد. زەینەب موراد وتی: " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا قەیرانێکی جددی لە ئارادایە. دوژمنانمان، ئێمە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن و دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر گەلەکەمان. پلانەکانیان لەو چوارچێوەدایە. دەیانەوێت ئەو پلانەیان کە سەدان ساڵە کە نەیانتوانیوە گەلەکەمانی پێ لە ناو ببەن ئێستا جێبەجێ بکەن. پێشەنگی ئەم کۆمەڵکوژیانە دەوڵەتی تورکیایە. ئێران، سوریا و عێراقیش بەشێکن لەم پیلانە. ئێمەی کورد دەبێ یەکێتی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هەموو کۆمەڵکوژییەدا بنیات بنین. پێویستە ئێمە وەک کەنەکە هەڵوێستی خۆمان لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و پارتە کوردییەکان نیشان بدەین. پێویستە ئاگاداریان بکەینەوە کە خاکی کوردستان کەرامەتی هەموو کوردانە و پێویستە هەموو لایەک بیپارێزن.

زەینەب موراد لە وتارەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە پێویستە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەرز بکرێتەوە.

'دەبیت پەدەکە نەبێتە شەریک تاوانەکانی تورکیا'

هەروەها ئەحمەد کەرەمووسی وتی: "بە تایبەتی ئەمڕۆ ٤ دەوڵەتی داگیرکەر وچەوسێنەر یەکیانگرتووە و هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد. ئەوان هەبوونی گەلی کورد قبووڵ ناکەن. هەر بۆیە پلان و بەرنامەی گڵاو دادەڕێژن. تورکیا لە کوردستان تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەلمێنەری ئەمەیە. ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و شەنگال هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی سڤیل. بەمشێوەیە هەوڵدەدات خاکەکەمان داگیر بکات."

ئەحەمەد کەرەمووس لە وتارەکەیدا بانگەوازی بۆ پەدەکەش کرد و وتی: "ئەمڕۆ دوژمنەکانمان لە دژی ئێمە یەکیانگرتووە و هێرش دەکەنە سەرمان، هەموو لایەنەکان لە پێناو یەکێتی گەلی کورددا وڵامی بانگەوازی کەنەکەیان داوەتەوە. بەڵام پەدەکە بە هیچ شێوەیەک وەڵامی نەداوەتەوە. من ئەم بانگەوازییەم بۆ پەدەکەیە؛ "دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوشتن و پیلانە گڵاوەکانی تورکیادا بەشداری نەکات، پێویستە بۆ بەرژەوەندی و یەکێتی گەلی کورد تێبکۆشین. ڕزگاری گەلەکەمان لەمەدایە."