کۆبوونەوەی پۆڵەندا-ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەرلین بەڕێوەدەچێت

دۆناڵد تاسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕێبەرانی پۆڵەندا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەرلین سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن.

شەوی سێشەممە دۆناڵد تاسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لێدوانێکی بۆ کەناڵی تیڤی پی ئینفۆ دا و ڕایگەیاند: "ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبمەوە.

کۆبوونەوە سێ قۆڵیی لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە پەیوەندییەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا بەهۆی پرسی ئۆکرانیاوە لاواز بووە.

پۆڵەندا یەکێکە لە هاوپەیمانە بەهێزەکانی کیێڤ، چەندین جار داوای لە هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی کردووە، هاوکارییە سەربازییەکانیان لە دژی داگیرکارییەکانی ڕووسیا زیادتر بکەن.

پۆڵەندا بە حکومەتە نوێیەکەی کە لایەنگری ئەوروپایە، هەوڵدەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ بەرلین و پاریس لە دژی مۆسکۆ بەهێزتر بکات.