کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و دەم پارتی دەستی پێکرد

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ناوەندی گشتی دەم پارتی لە ئەنقەرە، لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغوللاری کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی شاندیی ئیمراڵی و دەم پارتی

دوای دیداری ٦ـی تەممووزیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکرسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان کۆبوونەوە.

زانراوە کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەردەوام دەبێت و شاندەکە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا کۆدەبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆککۆماردا، هەریەک لە ئەفکان ئالای جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکەپە و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی دەزگای هەوڵگری نیشتیمانی (میت) بەشداری کۆبوونەوەکە بن.