کۆچبەرانی کورد لە ئەڵمانیا
لەم ساڵانەی دوایدا لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، کوردان بەرەوە ئەوروپا و ئەمریکا کۆچ دەکەن و وڵاتی خۆیان جێدەهێڵن و لەو وڵاتانە کۆچبەرێکی زۆری کوردان هەیە. بە تایبەت دوای زیاتربوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا، لە باشوور. هەروەها لە ئێران و تورکیاش بە هۆکاری بوونی گوشارەکان لە ڕۆژهەڵات و باکوور بە هەزاران لە کوردان کۆچی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی باکووری ئەمریکا دەکەن.
کوردان بە هیوایی باشتربوونی دۆخی ژیان لە ڕووی ئابووری و تەندروستی...هتد کۆچی ئەو وڵاتانە دەکەن، بەڵام هەم لە ڕێگایی پەڕینەوە بۆ ئەو وڵاتانە هەم پاش گەشتنیان بەو وڵاتانە ڕووبەڕووی چەندین کێشەی گەورە دەبنەوە.
وێڕایی درووستبوونی کێشە و ئاریشەی زۆر بەرامبەر کۆچبەرە کوردەکان، پاش گەشتنیان بە ئەڵمانیا، تابێت مافی پێدانی پەنابەری بە کۆچبەران کەمتر دەبێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی پەنابەری و کۆچی ئەڵمانیا، پەیوەست بە ناسنامەی ئیتنیکیەوە داتاکان ناخاتە ڕوو. داتاکان بە گوێرەی کاتیگۆریی وڵاتان دەخاتە ڕوو. بەڵام بەگوێرەی ئەو داتایەنە زۆرترین پەنابەر کە لە وڵاتانی سوریا، تورکیا، ئێران و عێراقەوە هاتوون کوردن. خەمڵاندنی ئەمەش زەحمەتە. هۆکاری ئەم کۆچبەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشانەی لەسەر کورد دەکرێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
سەختیەکان لە کاتی کۆچبەریدا
ئەو پەنابەرانەی کە لەدەرنجامی گوشاری دەوڵەتانەوە لە هەرچوار پارچەکەی کوردستان کۆچ دەکەن ڕووبەڕووی بارودۆخی سەرختی کۆچ دەبنەوە. ئەم سەختیانەش چ لە ڕێگەی ئاوی یان وشکانییەوە زۆرن. دەوڵەتان لە بری ئەوەی بە چاوی مافی مرۆڤەوە لە کۆچبەران بڕوانن، وەک دوژمنێکی نەخوازراو سەیر دەکرێن. ڕێگەی کۆچبەری خۆی زۆر زەحمەتە، ئەم زەحمەتییە بۆ ژنان زۆر زیاترەبێت.
پرۆفیسۆر نەشە ئۆزگەن باسی لەو سەختیانە دەکات ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە کاتی ڕێگای کۆچکردندا و دەڵێت: " لە کۆچبەریدا وەک موڵکێک لە ژنان دەڕوانرێت، ئەم شتەش جێگەی سەرنجە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە وەک مرۆڤ لە ژنان ناڕوانرێت، بێبەش دەکرێن لە مافی مرۆڤ؛ ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی دەستردێژیکردنە سەر و ڕووداوی خراپی تر دەبنەوە، هەتا ئەوەی وەک کۆیلەیەکی ماڵ لێێان دەڕوانرێت، لە هەموو ڕوویەکەوە وەک ماڵبوون و دەستبەسرداگرتن لێیان نزیک دەبنەوە. بۆیە کاتێک باسی مافی مرۆڤ دەکرێت، پێیویستە بە تایبەتی باسی دۆخی ژنان لە ژیانی کۆچبەریدا بکرێت."
کۆچبەرییەکان دوای تێپەڕاندنی هەموو زەحمەتییەکانی ڕێگای کۆچبەری، پاش گەشتنیان بە وڵاتی مەبەست. ڕاستەوخۆ دەخرێنە کامپەکانەوە، لەو کامپانەشەدا وێڕایی تێکچوون و تێکشکاندی دۆخی دەروونی کۆچبەران، قۆناغەکانی چاوەڕوانی چاوپێکەوتن و داواکاری مافی پەنابەری زۆر درێژتربووەتەوە. لە لایەکی تریشەوە چەندین جار دەبنە جێگەیی هێرش و کوشتن. ئەمەش لە کاتێکدایە لە زۆربەی جارەکاندا تاکەکانی یەک خێزان جیادەکرێنەوە و هەر یەکە و دەخرێتە کامپێکی جیاوازەوە. وە شتێکی تریش بووە بە دیاردە ئەوەیە زۆریینەی ئەو کۆچبەرانەی ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی گرووپە نەژادییەکان دەبنەوە لە کوردان پێکهاتوون.