خاچی سوری نێونەتەوەیی: نزیکەی ٢٩هەزار دۆسییەی بێسەروشوێنبووان له عێراق به كراوەیی ماوەتەوه
ڕێكخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی، له ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان، ڕایگەیاند، "تــا ئێستا ٢٨ هەزار و ٨٩٢ دۆسییەی كەسانی بێسەروشوێن لەعێراق بەكراوەیی ماونەتەوه".
ڕێكخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی، له ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان، ڕایگەیاند، "تــا ئێستا ٢٨ هەزار و ٨٩٢ دۆسییەی كەسانی بێسەروشوێن لەعێراق بەكراوەیی ماونەتەوه".
رۆژی ٣٠ی ئابی هەموو ساڵێک، وەکو ڕۆژی جیهانی كه‌سانی بێسه‌روشوێن دیاریکراوە، لەوبارەیەوە ڕێكخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تــا ئێستا ٢٨ هه‌زار و ٨٩٢ دۆسییه‌ی كه‌سانی بێسه‌روشوێن له‌عێراق به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه"، هاوکات داوای له‌حكومه‌تی عێراق کردووە، هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو كەمكردنه‌وه‌ی ئازاری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووان چڕبكاتەوە.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ٩٩٤ داواكاری سۆراغگرتن له‌لایه‌ن بنەماڵەی كه‌سانی بێسه‌روشوێنه‌وه پێگه‌یشتووه و تێیدا داوای دیاریکردنی چارەنووسی کەسوکاریان کردووە و لەو ژمارەیەش چاره‌نووسی ١٧١ كه‌سیان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە بنەماڵەکانیان شادبوونه‌ته‌وه".
خاچی سوری نێونەتەوەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، له ڕۆژی جیهانی كه‌سانی بێسه‌روشوێن، ژماره‌یه‌كی زۆر لە بنەماڵەی بێسەروشوێنبووان له عێراق سۆراغی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن، كه‌ده‌یان ساڵه چارەنووسیان نادیارە و لهچاوهڕوانیاندان و نازانن ئازیزانیان له‌ژیاندا ماون، یان نا و هیچ وه‌ڵامێكی یەکلاکەرەوە سه‌باره‌ت به‌كه‌سوكاریان نییه تا دڵیان ئارام بكاته‌وه.
ژ.ن