خۆکوشتن لە زیندانەکانی ئەڵمانیا دوو هێندە زیادی کردووە

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەملاوە ژمارەی خۆکوشتن لە زیندانەکانی ئەڵمانیا دوو هێندە زیاد بووە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ٤٢ حاڵەتی خۆکوشتن لە زیندانەکانی ئەڵمانیادا تۆمار کراون و لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەم ژمارەیە بۆ زیاتر لە دوو هێندە هەڵکشاوە و گەیشتووەتە ٩٢ حاڵەت.

 بە وتەی کلارا بونگەر ئەندامەی پەرلەمانی فیدراڵی لە پارتی چەپ، کە پرسیارنامەیەکی پێشکەشی پاارلمان کردووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨-٢٠١٧لە زیندانەکانی ئەڵمانیا زیاتر لە ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، کەنیوەی ئەو حاڵەتانەی گیان لەدەستدان بەهۆی خۆکوشتنەوە بووە. لە ساڵی ٢٠١٧دا ژمارەی خۆکوشتن لە زیندانەکان گەیشتە ٨٢ کەس و ئەمەش  لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بەرزترین ئاستە. دوای ئەوە ژمارەکە کەمی کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەی گیان لەدەستان گەیشتە ٩٢کەس.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئاژانسی نیشتمانی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە ڕایگەیاندبوو کە لە سیستەمی زیندانەکانی ئەڵمانیا کێشەی دەروونی زیندانیان زیادی کردووە و وەک پێویست چارەسەریان بۆ ناکرێت.

 کلارا بونگەر وتی: ئەو زیندانیانەی لەبەر کێشەی دەرووونی گلەیی دەکەن و داوای چارەسەری پزیشکی دەکەن، ڕووبەڕووی فشاری وەک زیندانیکردنی تاکەکەسی دەبن.

لەسەرجەم زیندانەکانی ئەڵمانیا کە ژمارەیان ١٧٢ زیندانە، ٥٧ هەزار کەس بەندکراون.

هـ . ب