کەجەدە-ئە، بانگەوازی بەشداری بۆ ڕێپێوانە ٢٥ ڕۆژەکە کــرد
کەجەدەکە-ئە، بۆ ڕێپێوانی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ کە ماوەی ٢٥ ڕۆژان ئەخایەنێت بانگەوازی بەشداریکردنی بڵاو کردەوە.
کەجەدەکە-ئە، بۆ ڕێپێوانی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ کە ماوەی ٢٥ ڕۆژان ئەخایەنێت بانگەوازی بەشداریکردنی بڵاو کردەوە.
کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە دروشمی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دادپەروەری بۆ کوردان، بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ ڕێپێوانێک لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت. با بۆ ئەم ڕێپێوانە سەفەر بەرببین".
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پرۆسەیەکی هەستیاردا تێدەپەڕن، باس لەوە کراوە: لەلایەک لەگەڵ هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی حکوومەتی داگیرکەری تورک، لەلایەکی دیکەشەوە بە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەر ئاپۆ، شەڕێکی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تا دێت قووڵتر دەبێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە سیاسەتی گۆشەگیری و داگیرکاری هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی دەدات و دەوترێت: یەکێک لەوانەی بەرپرسە لە گۆشەگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ، ئەنجوومەنی ئەوروپا و سی،پی،تی ــن کە بە هیچ شێوەیەک ڕۆڵی خۆیان نەگێڕاوە".
هەروەها لە بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی تورکیا، دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و بە دروشمی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دادپەروەری بۆ گەلی کورد لە٢٢ی کانوونی دووەم ڕێپێوانێک بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ دەست پێدەکات. ڕێپێوانەکە لەسەر ناوی Rûe La Fayatte – Natîon دەستپێدەکات و لە ١٥ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆتایی دێت.
کەجەدەکە-ئە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "پێش هەموو شتێک داوا لە گەلی کورد، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ئیکۆلۆژیستەکان، داکۆکیکارانی مافی ژنان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی ئازادی و یەکسانی دەکەن بەشداری ڕێپێوانەکە ببن و لە هەموو ئەو دەروازانەوە کە ڕێپێوانەکە تێپەڕێت، بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە چالاکوانان بکەن.