کەجەدەکە-ئە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی قوربانی لە هەموو مرۆڤایەتی، بە تایبەتی گەلی کورد پیرۆز کرد.
راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئە بەم جۆرەیە:
"بە بۆنەی جەژنی قوربان جەژن لە جیهانی ئیسلامی، گەلانی چەوساوە، گەلی کورد و هەموو کەسێک کە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت، پیرۆز دەکەین. بە بۆنەی جەژنەوە ئێمە لە دژی هەڕەشەکانی داگیرکەری لە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان، لە هەموو کات باشتر خاوەنداری لە یەکێتی نەتەوەیی دەکەین.
هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزیشدا سیاسەتی قڕکەر لە سەر جوگرافیای کوردستان درێژە پێدەدات.
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە خاوەن ئەقڵیەتی داعشە، رێگە نادات گەلەکەمان جەژن پیرۆز بکات و بە هێرشەکانی رێگری لە جەژن دەکات. لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوونە مەدەنیەکاندا منداڵ، ژن و بەتەمەنەکان و سەرجەم گەلی کورد دەکاتە ئامانج.
ئەردۆغانی ساختەکار و حکومەتەکەی، بۆ جێبەجێکردنی قڕکردنی کوردان لە شەنگال، مەخمور، باشووری کوردستان و رۆژئاوا، لە سەر هەموو کوردستان هێرشی داگیرکەری درێژە پێدەدەن. ئەردۆغانی دیکتاتۆر کە ئایین، ئەخلاق و یاسا ناناسێت، لە بەرامبەر بەرخودانی گەلەکەمان و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک شکست دەهێنێت.
پێویستە ئێمە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی خۆمان زیاتر بکەین، خاوەنداری لە گەلەکەمان کە لە ناوخۆی وڵات بکەین، لە دۆخی هەژاری و کەمدەرامەتیدایە، رۆحی یەکێتی نەتەوەیی و پشتیوانی هاوبەش بەهێز بکەین.
وەک کەجەدەکە ئێمە هیوادارین ئەم جەژنە ئازادی، یەکسانی، خوشک و برایەتی، دیموکراسی و دادپەروەری بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی ستەملێکراو لەگەڵ خۆی بهێنێت و بەتایبەتی گەلی کورد، ئێمە جەژن لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئەوەی پشتیوانی و هاوبەشی کرد زیاتر ببێت".
هـ . ب