١٠١ـەمین ساڵەی پەیمانی لۆزان شەرمەزار دەکرێت
کۆنگرەی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کوردستان- ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە بۆنەی ١٠١ ساڵەی پەیمانی لۆزان کە کوردستانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکرد، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کردووە بەشداریی لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی ٢٧ی تەمموز، (سبەینێ)بن کە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیمانی لۆزان لە نێوان بەریتانیا، فەرەنسا و تورکیادا واژۆ کرا و باس لەوە کراوە کە دەوڵەت نەتەوەیەکی ڕەگەزپەرست لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە دامەزرا و بە درێژایی ١٠٠ ساڵ دژی گەلان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا.
کەجەدە لە راگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پەیمانی لۆزان بە فەرمیکردنی ئینکار و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کوردە و ڕایگەیاند: "ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی نادا کۆمەڵکوژییەکە بە ئەنجام بگات. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە ئیرادەی ملیۆنان کەسە، هەموو ئەو پلانانەیان هەڵوەشاندووتەوە.
هەروەها کەجەدەکە-ئە ڕاگەیاند: "وەک کەجەدەکە-ئە، لە ١٠١ـەمین ساڵەی پەیمانی لۆزان، لە ٢٧ی تەمموزدا بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام دەدەین، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە شێوەیەکی سەفەربەری بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن."
کات و شوێنی چالاکییەکە:
ڕۆژی شەممە ٢٧ی تەمموز، کاتژمێر ١٣:٠٠
پلەیس دسپیۆنێرس، لۆزان، سویسرا.