کەجەئێ-ئە: بەرخۆدانی شەنگال نابێت بە تەنها جێبهێڵرێت

کەجەئێ هەڵوێستی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال نیشاندا و وتی: "مێژوو لە ئەمڕۆدا لە مرۆڤایەتی دەخوازێت، قەرزەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکان بداتەوە. شەنگال هەرگیز سەر دانانەوێ. بەڵام نابێت لە بەرخۆدانی هەیبەتداریدا بە تەنها جێبهێڵرێت."

کۆردناسیۆنی جڤاکی ئێزیدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"شەنگال/ئێزیدخان لە فەرمانی ٧٤ بەڵێنی ئەوەی دا، بۆئەوەی فەرمان و جینۆسایدی تر بەسەر شەنگالدا نەیەت، بە شێوەیەکی جڤاکی، ئابوری و سوپای لەسەر هەموو ڕەگەزەکانی خۆسەری دیموکراتیک بە فراوانی و قوڵییەوە بە ڕێکخستنبوونی جەوهەری، هەنگاوی خۆپارستن و مانەوەی دەستپێکرد. شەنگالی ئازاد، دیموکراتیک و خۆسەر بە دامەزراندی یەکینەکانی سوپایی وەک یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە)، بە دەزگاکردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال، بە بزوتنەوەی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) بە هەنگاونانی پارتیبوونی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدخان (پادێ) و بە سەرلەنوێ بەکارهێنانی شارەوانی لە شەنگال هیوای ژیانێکی نوێی ژیاندەوە. لەم چوارچێوەیەدا بە هەزاران شەنگالی کە کۆچی دەروەی شەنگالیان کردبوو، گەڕانەوە بۆ خاکی پیرۆزی شەنگال، ئەم ژیاندەنەوەیە ترسی خستۆتە دڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە. دەوڵەتی هێرشکەر بە هاوکاری پەدەکە و بێدەنگی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە بەردەوامی دەدات بەم هێرشانە. ئامانجی هێرشی داگیرکەران:

*جینۆساید بە دەستی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دەستپێکرد و نیوەی ترمان تەواوبکات.

*شەنگال کە بە هێمای نەتەوەی دیموکراتیک / خۆسەری دیموکراتیک بونیاد نراوە، ڕادەگرن.

*دەستەکەوتە سیاسی، جڤاکی و ئابورییەکانی کۆمەڵگای ئێزدی تێکچێت.

*شەنگال کە ڕۆژ بە ڕۆژ دەبێتە نمونەیەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیانەوێت بەم هێرشانە ئەو هیوایە لەناوبەرن.

*هێزی پەدەکەی خیانەتکار و بێحورمەت، جارێکی تر دەسەڵاتی بسەپێنێتەوە سەر ئێزیدخان.

دەوڵەتی تورکی فاشیست لە پەیمانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە لە بەغداد و هەولێر و ئەنقەرەوە مۆرکرا، ئامانجێ سەرەکی ئەوەیە بە فەرمانێکی نوێ ڕبەڕوی شەنگال بهێنێت. هێرشەکانی داگیرکەری تورک هێز و بوێری خۆی لە خیانەتەکانی پەدەکە و بێدەنگی دەوڵەتانی هەرێمی و نێونەتەوەیە وەردەگرێت.

بانگەوەزیمان بۆ ئەوە دەوڵەتانەیە کە فەرمانی ٧٤ یان وەک جینۆساید ناساندوە، بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر کۆمەڵگای ئێزیدی هەستن.

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەم هێرشانەی سەر شەنگال وەک هێرشەکانی داعش ببنێت و بە پشتیوانی سەربازی و پەیمانی نێونەتەوەی بەشداربێت لە پاراستنی شەنگالدا.

گەلی باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ئەم هێرشانەی سەر شەنگال وەک هێرش لەسەر خۆیان ببینن و هەڵوێستێکی یەکێتی و نەتەوەی پیشان بدەن.

ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال لە هەمان کاتدا زیان دەگەیەنێت بە دەوڵەتانی هەرێمی. بۆیە دەبێت دەوڵەتانی هەرێمی ئەوە بزانن بەم بێدەنگییەیان لە داهاتوودا ئەم هێرشانە ڕوبەڕوی ئەوانیش دەبێتەوە. دەبێت تەواوی جڤاکی کۆمەڵگای ئێزیدی بە یەکگرتوویەوە لە دژی ئەم هێرشانە بوەستنەوە.

لەم دوایەندا دەوڵەتی فاشیزمی تورک بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە ٨ی ئاداردا هێشری کردە سەر گوندی ڕێزکی شەنگال. ئەم هێرشانە لە دژی ئیرادەی ژنە. ئەمە بیرکردنەوەی داعشە. ژنانی ئێزیدی بە شێوەیەکی پڕ و بەجۆش پێشوازیان لە ٨ی ئادار کرد، ئەم هێرشەش لەو ڕۆژەدا ئەنجام درا. ئامانج لەم هێرشە دروخستنەوەی ژنانی ئێزیدیە لە دۆزی ڕەوای خۆیان. لەم هێرشەدا مەجدەل فەقیر لە هۆزی فەقیران گەیشت بە ڕیزەکانی کاروانی نەمران.

وەک کۆردناسیۆنی جڤاکی ئێزیدی لە ئەوروپا داوا لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەوروپا و هەموو جیهان دەکەین. دەبێت بزانن بەرخۆدانەکانی شەنگال بوو لە دژی فەرمانی ٧٤ هێرشە تاریکەکانی داعشی ڕاگرت. ئەم بەرخۆدانانە هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلانی چەوساوە. مێژوو لە ئەمڕۆدا لە مرۆڤایەتی دەخوازێت کە ئەم قەرزانەی خوشک و برایانی ئێزیدی بدەنەوە. شەنگال هەرگیز سەر دانانەوێنێت، بەڵام نابێت لەم بەرخۆدانە بە هەیبەتەیدا بە تەنها جێبهێڵرێت."