کەمپەینی 'عەلەویەکان ئانسیکلۆپێدیای خۆیان دەنووسن' دەستپێدەکات

ئەکادیمیای ڕەزا شەهری(RSA) لە ٢٧ی نیسانەوە بە دروشمی "عەلەویەکان ئەنسیکلۆپێدیای خۆیان دەنووسن" دەستپێدەکات.

کەمپەینی عەلەوییەکان

لە بەیاننامەکەی RSAدا ڕاگەیەندراوە کە بە ئەنسیکلۆپێدیای عەلەوی دەیانەوێت ئاگایان لە مێژوو، بیروباوەڕ، کولتوور و یادەوەرییەکانی عەلەوییەکان بێت و بیگوازنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

هەروەها ڕێکخراوی RSA ڕایگەیاند کە مێژوو، کولتوور وباوەڕی عەلەویەکان، لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانەوە دەنووسرێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دۆخە بە ئامانجی لەناوبردنی تێگەیشتنی عەلەوییەکان و دروستکردنی عەلەویی بە خواستی خۆیانە.

لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا: کاری گرووپی، کۆنفرانس، سیمینار ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ ئەکادیمیا هاوکاری ئەنجام دەدرێت.

چالاکی بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە ٢٧ی نیسان لە نێوان سەعات ١ بۆ ٣ پاش نیوەڕۆ، بە ناونیشانی "Körnebachstraße49-51 , 44143 Dortmund" بەڕێوەدەچێت.