کۆن-مەد داوایەکی ئاراستەی کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەڵمانیا کرد

کۆن-مەد داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد، لە چالاکییەکان بە دروشمی 'قەوارە بۆ کورد و ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد' بەشداری بکەن، کە بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

کۆن-مەد، کە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوە چەترئاساکانی کوردە لە ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ١٠٠ەمین ساڵەی پەیمانی لۆزاندا بە دروشمی 'قەوارە بۆ کورد' و 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان' ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیا ڕێپێوان و چالاکی ئەنجام دەدەین.

کۆن-مەد ھەروەھا داوای بەشداری لە چالاکییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، "دوای گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر کوردستان زۆرتر بووە. ڕێکخراو و دەوڵەتانی نێونەتەوەی پەیوەندیداریش بێدەنگن لە بەرامبەر ئەم هێرش و تاوانانە کە دژی مرۆڤایەتی و بە نایاسایی ئەنجام دەدرێن. وەک گەلی کورد لە دژی ئەم بێدەنگییە ڕوو لە گۆڕەپانەکان دەکەین، تێکۆشانمان بۆ قەوارەی کوردستان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەگوڕتر دەکەین".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرنامەی چالاکییەکانی ڕۆژی ٢ی ئەیلول بەم جۆرەیە:

دوسێلدۆرف: لەبەردەم دی جی بی هاوس

کات: کاتژمێر ١٣:٠٠

بەرلین: Breitscheidplatz

کات: کاتژمێر ١٦:٠٠

هامبۆرگ: لەبەردەم Hauptbahnhof

کات: کاتژمێر ١٥:٠٠

ژ.ن