کۆن-مەد: لە ٨ی ئاداردا لە گۆڕەپانەکان تێکۆشانی ئازادی گەورەبکەین

کۆن-مەد پێشوازی لە ٨ی ئادار کرد و وتی: داوادەکەین لە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئاداردا تێکۆشانی ئازادی گەورەبکەین."

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا یادی ژنانی شەهید کراوەتەوە و گوتیان: "ژنان لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشانی ئازادیدان."

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ تێکۆشانی ئازادی ژنان بە پارادیمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەتابێت بەهێزتر دەبێت و گوتیان: "یەکێک لە مەرجە سەرەکیەکان مسۆگەرکردنی ئازادی ژنە، شکاندی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و پێکهێنانی ئازادی جەستەییە. بۆیە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە هەمان کاتدا تێکۆشانە بۆ ئازادی ژن.بە ٨ی ئادار و بەشداریکردنمان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' تێکۆشانمان گەورەتربکەین و سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی تێکبشکێنین.

لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر سیستەمی گۆشەگیری، نکۆڵی و لەنابردنی دەسەڵاتداری ئەردۆغانی فاشیست و هاوکارەکانی تێکۆشانمان بەرفراونتربکەین. لە هەموو جێگەیەک نەتەوەی دیموکراتیک، هاوژیانی ئازاد بونیادبنێین. بە تێکۆشانمان دەسەڵاتداری باوکسالاری هەڵوەشێنینەوە. لە ٨ی ئاداردا لە گۆڕەپانەکان بین  تێکۆشانی ئازادیمان گەورەتربکەین."