کۆنفرانسی بۆگۆتا لە کۆتا رۆژیدایە
لە زانکۆی دیستریتا لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، کۆنفرانسی " تا بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک وەستانەوە لە دژی سەرمایەداری " لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی خۆیدایە.
لە زانکۆی دیستریتا لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، کۆنفرانسی " تا بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک وەستانەوە لە دژی سەرمایەداری " لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی خۆیدایە.
کۆنفرانسی سێ ڕۆژە لە ٢٨ی تەمموزەوە دەستیپێکرد. لە ١٥ وڵاتەوە ٥٠ ڕێکخراو بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد لە ژێر ناوی " تا بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک وەستانەوە لە دژی سەرمایەداری " کە تیشک دەخاتە سەر پارادیگمای "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا کۆڕبەند و وۆرکشۆبی جیاواز پێکهێنران. ئەم کۆڕبەندانە تیشکیان خستە سەر بابەتەکانی وەک "خۆبەڕێوەبەری"، "ئیکۆلۆژی و هەرێم"، "ئابووری و هەرێم"، "ژن وئازادی ژنان"، "دیبەیت"، "گەنج" و "دیموکراسی و دەوڵەت". لەم پانێلانەدا کە لە چوارچێوەی ئەو بابەتانە بەڕێوە دەچوون، هەوڵ درا لایەنە هاوبەشەکانی خەبات لە جوگرافیا جیاوازەکاندا دیاری بکرێن.
سەکۆی ژنان
لە چالاکییەکانی سەکۆی ژناندا نەخشەیەک سەرنجەکانی رادەکێشا کە نیشانی دەدا کە هەر ژنێک لە چ وڵاتێکەوە بەشداری کردووە. لە چالاکیەکانی ئەم سەکۆیەدا بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەزموونەکانی خۆیان باس کرد و پێشنیاری کۆنفیدالیزمی ژنانی جیهان بۆ گفتوگۆ خرایە بەر باس. پاشان کۆڕبەندەکە راوەستەی کرد لەسەر ئەو پرسە سەرەکیانەی کە لەمپەر و بەربەستن لە بەردەم تێکۆشانی ژنان . لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی مەکسیک، پیرۆ و کۆڵۆمبیا چەندین رێکخراوبەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپی ژنان لەپێناو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و بەرەو پێش بردنی تێکۆشانی ژنان .
سەکۆی دەوڵەت و دیموکراسی
لە مەکسیک، کۆڵۆمبیا، سەلڤادۆر و کوردستان بەشداریان لە سەکۆی دەولەت و دیموکراسیدا کرد کە پرسی دەوڵەت و دیموکراسی تیایدا تاوتوێ کرا. لە گفتوگۆکاندا ستراتیژییەکانی خەبات لە دژی دەوڵەت نەتەوە باس کران.
سەکۆی ئابووری
ڕێکخراوەکانی بەرازیل و کەنەدا و بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆڵۆمبیا بەشدارییان لە سەکۆی ئابووریدا کرد.
سەکۆی ئیکۆلۆژی
خەڵکی خۆجێیی و رەسەن لە کۆڵۆمبیا و ئەفریقی- ئەمریکییەکان کە لەپێناو ناسنامەی خۆیان خەبات دەکەن، بەشداریان کرد لە سەکۆی ئیکۆلۆژی . پڕۆژە گەورەکانی ئەو کۆمپانیایانە کە زەویەکان تاڵان دەکەن و خەڵکی ناوچەکە لە خاکی خۆیان دوور دەخەنەوە ، بوو بە باسی سەرەکی دانیشتنەکە. هەروەها باس لە هێرشەکان بۆ سەر ژینگە و سروشتی کوردستان کرا.
سەکۆی گەنجان
ڕێکخراوەکانی کۆلومبیا و ڕێکخراوەکانی گەنجان لە پیرۆ بەشداریان لە سەکۆی گەنجانەوە کرد. گەنجەکان ناسێنران. هەروەها بزووتنەوەی گەنجانی کوردستانیش ئەزموونەکانی خۆیان لەم گرووپەدا خستەڕوو.
سەکۆی خۆبەڕێوەبەری
زۆرێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکان لە کۆڵۆمبیا بەشداریان لەم دانیشتنەدا کرد. لە پاراگوای، ئەمریکا و کوردستانەوە بەشداربوون لەم سەکۆیەدا.
لە دانیشتنی کۆتاییدا بۆچوونی جیاواز تاوتوێ کرا. بەشداربووان بەدوای وەڵامی فەلسەفیدا دەگەڕان بۆ ئەو پرسیارەی "ئێمە چ جۆرە خەون بە چ جۆرە جیهانێک و چ جۆرە سیستمێکەوە دەبینین؟".
هـ . ب