کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم ٣هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسای خۆی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشەکانی دژ بە باوەڕداری و سروشتی دەرسیم.

کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم ٣هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسای خۆی لە ناوەندی چاندی عەلەویەکان لە شاری فرانکفۆرت ئەنجامدا.

کۆبوونەوەی گشتی لە کەسێتی ئەو کەسانی لە ساڵەکانی ١٩٣٧-١٩٣٨دا قڕکران بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر بۆ دیوانی هاوسەرۆکایەتی فەئەدئا دەمیر چەلیک، ئۆزلەم یلماز و حەیدەر ئوچ هەڵبژێردران.

چەندین دامەزراوە و پارتی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

نوێنەری دامەزراوەکان باسیان لەگرنگی کارەکانی DÎK کرد و ئاماژەیان بەوەدا بۆ ئەوەی DÎK خەباتی خۆی بگەیەنێت بە یونسکۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان و بۆ ئەوەی قڕکردنی دەرسیم بناسرێت، کە بەرامبەر چاند و سروشتی دەرسیم بەردەوامە. بە گرنگیەوە خەباتی گشتییان هەڵسەنگاند.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە دیرۆکی و هەنووکەیەکانی دەرسیم کرا، هەروەها ئاماژە کرا بەو هێرشانەی لە دژی باوەڕداری و سروشتی دەرسیم بەڕێوە دەبرێت.

هەروەها لە کۆبوونەکەدا جەخت لە پێویستی بەردەوامی کارەکانی ئەو ڕێکخراوانەی کە لە دژی تواندنەوەی و تێکدانی سروشت کاردەکەن کرایەوە.

بەڕێوەبەری کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم لە ٧ کەس پێکدێت، ئەوەی دیاریکرد دەبێت بەڕێوەبەری نوێ لە کۆبوونەوەی ئاسای خۆیدا ئەرکەکانی دیاریبکات.