کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە ستراسبۆرگ: ئەمە تەنیا سەرەتایە، هەڵمەتەکە گەشتر و بەردەوام دەبێت

کەجەدەکە-ئە و جەدەکە-فە، کە ڕێکخستنی چەترئاسای کۆمەڵە کوردییەکانن لە ئەوروپا و فەڕەنسا، پێشوازییان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆستانی گەلی کورد و ئەو هەڵمەتە کرد کە لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەستیان پێکردووە و ڕایانگەیاند، "ئەمە تەنیا سەرەتایە".

ڕێکخستنی چەترئاسای کۆمەڵە کوردییەکان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) و ڕێکخستنی چەترئاسای کۆمەڵە کوردییەکان لە فەڕەنسا و دەستەی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا (جەدەکە-فە)لە شاری ستراسبۆرگ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

هەر یەک لە زوبەیدە زومرود و ئەنگین سەڤەر، هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئە، شاهین پۆلات، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە و فکرەت چەلیک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ستراسبۆرگ بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سڵاو و پێشوازی لەو هەڵمەتە کرا کە بە دروشمی  'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستی پێکردوە.

لای خۆیەوە زوبەیدە زومرود هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەو هەڵمەتە کرد کە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردوە و وتی: دۆستانی گەلی کورد لەبارەی هەڵمەتەکە هەنگاوی یەکەمیان ناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە زیاتر لە ١٠ شوێن ڕاگەیەندراو خوێندراوەتەوە و وتی: ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی جیهان تێکۆشان دەکات، ئەوانیش بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. سڵاو لەو هەڵمەتە دەکەین.

زومرود وتیشی: لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان هێندەی تر تێکۆشان گەشتر دەکەین و وتی: ئەمە سەرەتایە، گەورەتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.

هەروەها شاهین پۆلات، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە وتی: لەم قۆناغی چالاکییەدا سڵاو لە هەموو دۆستانمان دەکەین کە هاوشانی گەلی کورد لە جیهاندا بوونەتە دەنگی ئێمە. پیرۆزبای لەو ئیرادە و پێداگری گەلەکەمان دەکەین، کە ماوەی ٤ ڕۆژ لە ستراسبۆرگ گرتوویانەتەبەر.

پۆڵات ئاماژەی بەوەشکرد، عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ گەلانی جیهان و وتی: چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین و گەلی کورد دۆستەکانیشیان زیاتری بکەن.

ئەنگین سەڤەر، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە سەرنجی بۆ گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاکێشا و داوای لە سەرجەم دادامەزراوە کوردییەکان کرد بەشداری ئەو هەڵمەتە بکەن.

سەڤەر جەختیشیکردەوە، دەگەینە ئاکام و ئەنجاممان دەست دەکەوێت. چونکە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێکەوە ژیان و ڕێگای ئازادییە. ئەوە هەڵمەتێکی گەورەیە. لەو بڕوایەداین ئەنجام بەدەست دەهێنین.