کەنەکە جەژنی پاسکالای پیرۆزکرد

کەنەکە جەژنی پاسکالی جەژنی سەری ساڵی بابلی لە تەواوی جیهان و گەلی ئاشووری-سوریانی- کلدان و هەموو باوەڕداران پیرۆزکرد.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی جەژنی پاسکالاوە پەیامێکی بڵاووکردەوە.

پەیامەکەی کەنەکە بەم شێوەیە:

"ئەمرۆ جەژنە، ڕۆژی هەستانەوە، جەژنی پاکبوونەوە، جەژنی پاسکالایە.لە کاتێکدا کە هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا و گەلانی کوردستان بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕن، بە دڵێکی خۆشەوە جەژنی گەلی ئاشوری-سوریانی-کلدانی و هەموو باوەڕدارانی مەسیحی پیرۆز دەکەین.

ئەمساڵ ئەم ڕۆژە و ئەم جەژنە لە قۆناغێکی مێژوویدا بەسەر گەلانی کوردستاندا تێدەپەڕێت. ئەم قۆناغە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بە گشتی و گەلانی کوردستان بە هەموو چین و توێژێکەوە، قۆناغێکی چارەنووسسازە. شۆڕشی گەلان لە دژی زوڵم و داگیرکار کە گەلانی کورد، ئاشوری-سوریانی-کلدانی، عەرەب، ئەرمەنی و هتد... کۆکردۆتەوە و لە خۆیگرتووە و لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە. لەم ڕۆژە مێژوویانەدا پێرۆزکردنی جەژنی پاسکالی، عەشقێکی گەورە و ئیرادەیەکی بەهێزتر دەداتە یەکێتی و بەرخۆدانی هاوبەش بۆ دامەزراندی جڤاکێکی یەکسان و پێکەوەژیانێکی ئاشتی و بەختەوەرانە.

وەک کەنەکە، بە گەرم و گوڕییەوە جەژنی پاسکالی لە تەواوی باوەڕدارانی مەسیحی و هەموو گەلانی کوردستان و تەواوی جیهان پیرۆزدەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە لە سەرانسەری جیهان و وڵاتماندا، ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئارامی."