جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە و جەژنی لە هەموو کۆمەڵگەی ئێزیدی، گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆزکرد.
لە بەیاننامەکەی کەجەئێ-ئە هاتووە:
"جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان، بە 'جەژنی سەری ساڵ'، 'جەژنی مەلەک تاوس'، 'بوکی ساڵ' و 'ڕۆژی ئافراندی جیهان'یش دەناسرێت.
ئەم جەژنە جەژنێکی زۆر ماناداری کۆمەڵگەی ئێزیدییە. لە مێژووی کۆنەوە پیرۆز دەکرێت. بە گوێرەی باوەڕییەکانی کۆمەڵگامان ڕۆژی ئافراندی جیهانە. پەیدابوونی خێر و بەرەکەتی خاکە. دەستپێکی ئاشتی و ئارامییە. سروشت ڕەنگی دەگۆڕێت لەو کاتەدا."
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "بەداخەوە لەم سەد ساڵەی کۆتاییدا بە هۆیی زۆردەستی و دەسەڵاتداری بیانی و ناوخۆی کۆمەڵگادا ئیرادی کۆمەڵگا پارچەبووە، نەیهێشتوە پیرۆزکردنی چوارشەممەی سەری نیسان بە گوێرەی پیرۆزباییەکانی خۆمان بکەین.
ئێزیدییە دڵسۆزەکان، گرنگی ئەم جەژنە دەپارێزن. پێویستە وەک جڤاک و دامەزراوە لەم تێگەشتن و زانینەدابین، چاند و باوەڕمان بە تایبەت لە شەنگال لە ژێر مەترسیەکی زۆردایە و ئێمە لەم قۆناغەی هەبوون و لەناوچووندا دەربازدەبین.
گەر خۆمان خاوەنداری لە بەهاکانمان نەکەین کەس نایەت پارێزگاریمان لێبکات، بەڕێوەبەرییمان پێنادات و بە ئاسانی ئازادیمان پێشکەش ناکات. ناچاریین هاوپەیمانی خۆمان دروستکەین، لە هەموو بوارێکدا بەهێزبیین و چارەنوسمان بەدەستی خۆمان بنووسینەوە.
پیوستە ئەم ڕۆژە زێڕینانە باش هەڵسەنگێنین و بۆ سەرکەوتنمان هەموو هێزی خۆمان سەرفەربەربکەین.
دیسانەوە لە وڵاتماندا بەدەستی دوژمنی دڕندە شەڕێکی پیس بەردەوام پێدەدات. گرنگە وەک جڤاکی ئێزیدی و دامەزراوەکان لە هەموو جێگایەک کە هەین لە دژی زۆرداری و کۆیلایەتی تێكۆشانمان بڵندتربکەین و بە هەموو هێزمانەوە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد ببین.
هیواخوازین و بانگەوازییمان لە تەواوی گەل و دۆستانمان هەیە، بە جەماوەری بەشداری پیرۆزبایی جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان ببن. بەم بیرباوەڕ و ئیرادەمانەوە جارێکی تر جەژنی چوارشەممەی سەری لە جڤاکی ئێزیدی، لە گەلی کوردستان و لە تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین."