کەرتی غەززە بە بێ ئاگربەست کەوتە ناو مانگی ڕەمەزانە

وەزارەتی تەندرستی حەماس ڕاگەیاند لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی غەززە، هەتا ئێستا لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیلەوە ٣١هەزار و ١١٢ کەس گیانیان لە دەستداوە.

شەڕ لە کەرتی غەززە لە ١٥٧هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و هیچ ئەنجامێک بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لە مانگی ڕەمەزاندا دەرنەکەوت.

بە گوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی حەماس، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە هەتاوەکو ئێستا ٣١ هەزار و ١١٢ فەلەستینی لە دەرنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد؛ لە ٢٤ کاتژمێری کۆتایدا ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ١٥٧ دا ٧٢ هەزار و ٧٦٠ کەسیش برینداربوون.

لەم چەندرۆژەی دوایدا لەسەر ئاستی نێونەتەوەی باس و هەوڵی ئاگربەستی شەڕ دەدرا لە نێوان ئیسرئیل و حەماسدا، کە لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەست بکرێت، بەڵام هیچ دەرنجامێک لەو هەوڵانە نەکەوتەوە و کەرتی غەززە بەبوونی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە پێی نایە ناو مانگی ڕەمەزانەوە.

سەرۆکی حەماس ئیسماعیل هانیە ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند حەماس بە شێوەیەکی ئەرێنی لە دانوستانەکان بۆ ئاگربەست دەڕوانێت.

هەروەها هانیە ئەمەشی وت: "بەشێویەکی ڕوون ئەڵیم بەرپرسیارێتی ڕێکەتنەکە لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە، هەرچۆن دەبێت با ببێت بەشیوەیەی ئەرێنی لە کۆبونەوەکانی ئاگربەست دەڕوانین."

سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، بەڵام خەڵکی کەرتی غەززە بە بێهوایەوە چاوەڕوانی یارمەتی و هاوکارییەکە خۆراکیەکان دەکەن.