دەیتمار کۆستەر کە ئەندامی سەپەدە واتە پارتەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شوڵزە بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک لە هەژمارەکانی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان کاردانەوەی بەرامبەر بەو ئۆپراسیۆنە سیاسیە نیشاندا کە لە ٢٥ ی نیسان لە ئامەد دەستیپێکرد و ٢٥ شاری گرتەوە.
کۆستەر بە بیریهێنایەوە کە ژمارەیەکی زۆر کە سیاسەتمەداران، میدیاکاران و پاریزەرانیسیان لە ناودایە دەستگیرکراون و سەرنجی راکێشا بۆ سەر کاریگەری ئۆپراسیۆنەکان بە تایبەتی کە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی گرتووەتەوە.
کۆستەر وتی، "هەمووان بەشدارییان لە کەمپینی هەڵبژاردندا کردووە، ایاتر لە ٢٠ ساڵە سەرۆککۆمار ئەردۆغان لە دەسەلاتدایە. ئەوەی کە جاریکیتر هەڵبژێردریتەوە یان نا دیار نییە".
لێدوانەکەی کۆستەر لە درێژەدا بەم جۆرەیە، "هەولەکانی دیار و ئاشکراکانی حکومەت بۆ بێدەنگکردنی ئۆپۆزسیۆن بە توندی شەرمەزار دەکەم. لە هەر سیستمێکی سیاسیدا دەبیت هەموو پێودانگە سیاسیەکان رەچاو بکرین. حکومەت مافی ئەوەی نییە کە بە رێکاری لەو جۆرە تەگەرە بخاتە بەردەم پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی هاووڵاتیان. هەربۆیە داوادەکەم زیندانیانی سیاسی دەستبەجێ ئازاد بکرێن. هەڵمەتێکی بانگەشەی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بکرێت. یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی پشتیوانی لە دەستگیرکراون، بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا زیندانیان ئازاد بکات، دەبێت هەموو ریگا دیپلۆماسییەکان بگرێتەبەر".
هـ . ب