کوردان و یۆنانیەکان نەورۆزیان پیرۆزکرد

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کوردان و یۆنانیەکان نەورۆزیان پیرۆزکرد. لە ئاهەنگەکەدا پەیمانی مەزنکردنی بەرخۆدان درا و سڵاو لە تێکۆشانی گەریلا کرا.

لە ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کوردستان، لە گۆڕەپانی ١ی گوڵان لە ناوەندی ئەسینا، ئاهەنگەکە پێکهێنرا، بەسەدان کەس لە کوردان و یۆنانی بەشداربوون.

بە ناوی ناوەندی چاندی دیموکراتیکی یۆنانەوە قسەکرا و ڕاگەیاندرا؛ دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریکردنی لە بەرخۆدانی گەریلا، تێکۆشانی زۆرتربکرێت.

لە ئاهەنگەکدا بە بەردەوامی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، بژی بەرخۆدانی زیندانیان' و ' شەهید نامرێ' دەوترانەوە.

جەماوەری ئاهەنگەکە هەتا درەنگانی ئێوارە لەگەڵ گۆرانییەکانی شەریف عومەر و کۆما عەفرین میوزکدا ئاهەنگیان گێڕا.