لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا ٦٠ ملیۆن کەس رووبەڕووی برسێتی بوونەوە

بەرنامەی خوراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە باوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا ٦٠ ملیۆن کەس مەترسی برسێتیان لەسەرە.

بە گوێرەی راپۆرتی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ٥ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵ وەک پێویست خۆراک ناخۆن.

لە سۆماڵ و سودانی باشوور بە هەزار مرۆڤ لە هەفتەیەک تەنیا چەند ژەم دەتوانن خواردن بخۆن.

ئەوەی دۆخەکەی دژوارتر کردووە، ئەنفلۆنزای باڵندە، شەڕی چەکداری، پەتاکانی وەک ئیبۆلا و کۆلێرا و گرانبوونی نرخی خۆراکە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ٢٦ ملیۆن مرۆڤ لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدابوون، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ ٦٠ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە پێویستیان بە ١٧٨ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کەسانە، بەڵام لە کۆی ئەبڕە تەنیا لەسەدا ٢٠ی دابینکراوە.

هـ . ب