لە باسەلێ بۆ زیندانیانی نەخۆش چالاکیی بەڕێوەچوو

لە شاری باسەل بە چالاکییەک داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا.

لە کلاراپلاتز لە شاری باسەلێ لە سویسرا چالاکییەک بە داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا، لافیتەیەک کە وێنەی زیندانییە نەخۆشەکانی لەسەر بوو بە زمانی ئەڵمانی نوسرابوو : "ئایا دەزانن دەوڵەتی تورک زیندانیانی سیاسی دەکوژێت؟" بەرز کرایەوە، داوا کرا زیندانیانێکە نەخۆشیەکەیان قورسە ئازاد و دەستبەجێ چارەسەر بکرێن.

لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەڵمانیی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانییەکان، پارتیزان، دەم کورد، بیر کار، ئی دەهەفە و هەڵوێستی پرۆلیتاری شۆڕشگێڕ، لە بەیاننامەکەدا وەهایان باسکردووە:

"لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا دەیان هەزار ژن، پیاو و منداڵ لە هەموو تەمەنێکدا بەهۆی بیرۆکەی سیاسی و چالاکییە سیاسییەکانیان لە زیندانەکاندان، جگە لەوەش سزای دیسپلین بە سەر ئەو کەسانە دەسەپێندرێت کە بە بڕیاری دادگا سزا دراون. تەنانەت ئەگەر سزاکانیان تەواویش بووبێت، بە بچوکترین بیانوو سزا دەدرێن."

زۆرێک لە زیندانییە سیاسییە شۆڕشگێڕەکان کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە زیندانەکاندا ڕاگیراون و سزای زیندانیان تەواو بووە، بەم کردەوانە لە زیندانەکاندا ئازاد ناکرێن. دەوڵەتی فاشیست بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە دەکات، ئامانجیان لەناوبردنی شۆڕشگێڕانە. دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان کە ژمارەیان لە ٦٠٠ کەس تێدەپەڕێت، نموونەی دڕندەییە. زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی کە بە ڕاپۆرتی پزیشکان ڕاگەیەندراوە کە زەحمەتە لە زینداکاندا بمێننەوە، بە ڕاپۆرتی نەخۆشخانەکان و تەنانەت بە بڕی لێژنەی پزیشکی دادوەریی بەڵگەیان بۆ کراوە کە بۆ چارەسەری و چاکبوونەوە پێویستە ئازاد بکرێن، تەنها لەبەر سیاسی بوون و بۆچوونەکانیان، تەنها لەبەر ئەوەی دژی دەوڵەتی فاشیستن، تا کاتی مردن لە زیندان ئازاد ناکرێن و زۆربەیان لە زینداندا ژیانیان لەدەستداوە."

هه ڕوه ها له راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا ستەم و ئەشکەنجەی ڕژێمی زاڵمی فاشیست دژی ئه و سۆسیالیستانه ی که له ٢٧ی شوبات له ئیزمیر و ئەستەنبوڵ له ژێر ئەشکەنجەدا دەستبەسەرکران، شەرمەزار کرا.

لە بەیاننامەکەدا بە زمانی ئەڵمانی ئاماژە بەوە کراوە: "ئەم هێرشانە، کە پێش ٨ی مارس، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان ئەنجام دراون، بە دڵنیاییەوە سەبارەت بە سەرهەڵدانی تێکۆشانی ئازادی ژنان و خەباتی ژنانە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی پیاوسالار، هێرشی دەستبەسەرکردنەکان پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازاردا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە چالاکییەکان ئەنجامدراون."

بەیاننامەکە بە دروشم کۆتایی هات.