بە دیمەن

لە بازل داگیرکاری و گۆشەگیری سەپێنراو شەرمەزار کرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە شاری بازل لە سویسرا ستاند دانرا و هێرشە داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک شەرمەزار کرا.

لە شاری بازل لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ـەوە دەستی پێکرد، ستاند دانرا.

کۆمیتەی چالاکییە لە گۆڕەپانی کلارا چالاکییەکەی دەستپێکرد، بابەت و زانیاری پێویست کە سەرنج دەخاتە سەر گۆشەگیریی سەپێنراوە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەسەر خەڵکدا دابەشکران.

هەروەها چالاکوانان باسیان لە هێرشەداگیرکارییەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر باشور کوردستان کرد و لەم بارەیەوە زانیارییان بە خەڵک دا.

ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، عەلی مەتوور، یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە پێشکەشی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی کرد، داوای بەهێزکردن و پەرە پێدان بە تێکۆشان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری کرد.

عەلی مەتوور وتی: "زیاتر لە ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر سەرۆک ئاپۆ کە لەژێر بارودۆخێکی گۆشەگیری ڕەهادایە نییە. ڕێگە نادەن چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بکەوێت. داوای ئازادی سەرۆک ئاپۆ بە واتای داوای ئازادی هەر ٤ پارچەی کوردستانە، فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، گرنگترین کلیلی ئەو ڕێبازەیە کە ئاشتی بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت."

لەکۆتایی قسەکانیدا مەتوور وتی: "حکومەتی داگیرگەری تورک جارێکی دیکە لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد سیاسەتی شەڕ و ئاژاوەگێڕی هێناوەتە کارەوە، ئێمە دژی ئەم هێرشانە کە لە ئەنجامی خیانەتدا ئەنجام دەدرێن دەوەستینەوە و لە هەموو شوێنێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە. لەبەر ئەوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ  بەواتای ئازادی گەلی کورد و کوردستانە."