لە بۆردۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک
لە شاری بۆردۆ کەسێکی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ کەس و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون، هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
لە شاری بۆردۆ کەسێکی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ کەس و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون، هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
لە شاری بۆردۆی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ کەس. هێرشکارەکە لەو کاتەی هەوڵ دەدا هەڵبێت، لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
لە رووداوەکەدا کەسێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی جەزایر کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی زانکۆی بۆردۆ لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکە و پاڵنەرەکانی پشت ئەو هێرشە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.
هـ . ب