لە بۆردۆ مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

بۆ پشتگیریکردنی لە 'مانگرتن لە خواردن'ی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، کە ماوەی ٨٨ ڕۆژە بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە و سەکەبە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا مانگرتن لە خواردنیان دەسپێکرد.

زیندانیانی زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد. ماوەی ٨٨ ڕۆژە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان. بزوتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) و یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) بۆ پشتگیردان بە چالاکی مانگرتوان لە خواردنی زیندانیان، لە شاری بۆردۆی فەرەنسا، مانگرتن لە خواردنی ٤ ڕۆژەیان ڕاگەیاند.

چالاکی مانگرتن لە خواردن دوێنێ لە ناوەندی کوردی دیموکراتیکی بۆردۆ دەستپێکرد. لە چالاکیەکەدا باس لەوەکرا؛ هێرشکردن لەسەر زیندانیانی مانگرتن لە خواردن زیادیکردوە، ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە. لە دژی ئەم پێشێلکاریانە داوای تێکۆشان و بەرخۆدان کرا لە چالاکیەکەدا.

چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی بۆردۆ بەردەوام دەبێت.