لە بەرلین هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەمەزار کرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی سڤیل شەرمەزار کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. دەیان ناوەندی خزمەتگوزاری بەهۆی بۆردومانەکانەوە ڕووخاون. تا ئێستا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون. کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشەکان لە زیادبووندایە. لەسەر داوای پەیەدە بەرلین، مەجلیسی ژنانی دەستان، سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە هێرمانپلاتز کۆبوونەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پانکارتی "لە دژی هێرشەکان، رۆژئاوا بپارێزە" بەرزکرایەوە. لەو چالاکییەدا بێ ناوبر دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.