بە دیمەن

لە بوینس ئایرس جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا

جەژنی نەورۆز لە بوینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بە دروشمی؛ " ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە کوردستان" پیرۆز کرا، لە مەراسیمەکەدا زۆرکەس بەشدارییان کرد و بە جۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ATE-Nacional بەڕێوە چوو، سەبارەت بە تەڤگەری ئازادیی کوردستان و کولتووری کوردی وتار پێشکەش کرا. لە وتارەکاندا باس لە مێژووی نەورۆز و واتاکەی بۆ گەلی کورد کرا. لە چالاکییەکەدا گروپەکانی میوزیکی بوینس ئایرس، گروپێکی سەمای ئەرمەنیان و هونەرمەندانی جۆرجیا بە پێشکەش کردنی بەرهەمەکانیان، جۆشێکی دیکەیان بە مەراسیمەکە بەخشی.

هەروەها کەسانێکی زۆر لە نوێنەرانی بزووتنەوەی ژنان و پارێزەرانی مافی مرۆڤیش بەشدارییان لە جەژنەکەدا کرد و وتاریان پێشکەش کرد. لە وتارەکاندا تیشک خرایە سەر شۆڕشی ژنانی کوردستان کە بووەتە هیوایەکی گەورە لە سەرتاسەری جیهان.

هەروەها لە مەراسیمەکەدا باس لە نەورۆز و بڵێسەی ئازادی لە کوردستان هەتا ئەرجەنتین کرا کە بە بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی یەکێتی نێوان گەلانی بەهێزتر کردووە. هاوکات ئالینا سانچێز و بێرتا کاسێریس کە لە بزووتنەوەی ئازادیی کورددا تێکۆشانیان کردووە بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنرانەوە.