محەمەد لەتیفەجی کە ٣٠ساڵ لەمەوبەر کوژرا، لە سامانداغ بەبیر هێنرایەوە

تولای حاتەم ئۆغڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی و شاندی هاوڕێی لە سامانداغ محەمەد لەتیفەجی کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ باوکی کوژرا، لەسەر گۆڕەکەی بەبیر هێنرایەوە.

محەمەد لەتیفەجی، لە کاتێکدا سەرۆکی ناوچەی پارتی دیمۆکراسی بوو، لەگەڵ یەحیا لەتیفەجی باوکی لە ٣٠ی ئاداری ١٩٩٥ لە سامانداغ کوژران، بە ئامادەبوونی تولای حاتەم ئۆغڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گوندی سوتاشی سامانداغ یادیان کرایەوە.

لە یادەکەدا پانکارت "لەتیفەجی لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژی" و دروشمی "محەمەد لەتیفەجی نامرێ" و "بژی خوشک و برایەتی گەلان" بەرز کرایەوە.

تولای حاتەم ئۆغڵاری لە یادەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند؛ "لە کەسایەتیی لەتیفەجیەکاندا هەموو شەهیدانی دیموکراسی و ئازادیی کە لە مانگی ئاداردا ژیانیان لەدەستدا بە رێزدارییەوە بە بیر دێنمەوە. محەمەد لەتیفەجی شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارێکی گرنگی ئەم خاکە بوو. محەمەد لەتیفەجی لەلایەن چەتەی سوسورلوکەوە کوژرا، ئەو لەگەڵ باوکیدا، یەحیا لەتیفەجی پێشەنگایەتیەکی ڕاستەقینەی بۆ گەلەکەی دەکرد. ماهیر چایان و زۆرێک لە شۆڕشگێڕانی دیکەش بەم هۆیەوە کوژران، دەبێت بۆ ئەوەی ئاڵاکەیان بەشەکاوە ڕابگرین درێژە بە تێکۆشانیان بدەین، بۆیە بانگەوازی لە هەموو سۆسیالیست، چەپ و هێزە شۆڕشگێڕەکان دەکەین، تێکۆشانیان بەهێزتر بکەن."