لە دراگوینان چالاکیەک بۆ ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

جەماوەری گەل بە پێشەنگایەتی تەجەشە لە دراگوینان کۆبوونەوە، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داوا لە وڵاتانی ئەورپا کرا هەڵوێست بنوێنن.

لە شاری دراگوینانی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، بە ڕێپێوانێکی جەماوەری، هێڕشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران.

سەرەتای ڕێپێوانەکە، بە خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستپێکرد.

لەسەر ناوی تەجەشە ڕاگەیاندراوێک خوێندراویەوە وترا: " لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی ژیان و ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار مرۆڤ، بێ کارەبا و ئاو ماون. بۆیە لێرەوە بانگ لە دەوڵەتانی ئەوروپا دەکەین، پێتان دەڵین، دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، ئایە ئێوە لەگەڵ دەوڵەتی فاشیتی تورکدان یاخود دژین. چوار پارچەی کوردستان هێڵی سوری گەلی کوردە. تا دەستەبەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان تێکۆشان دەکەین".

چالاکیەکە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنجان فیدایی  ڕێبەر ئاپۆین". کۆتاییهات.