بە دیمەن

لە دۆرتمۆند هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

لە دۆرتمۆند هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری پەدەکەوە ئەنجام دەدرێت شەرمەزار کرا.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

کوردستانییەکان و دۆستانیان لە شارەکانی ئسین و دویسبورگی ئاڵمانیا لەسەر بانگهێشتی کۆماو سەعات ١٧.٠٠ لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دۆرتمۆند کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکان کە بەهاوکاری و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ڕوودەدات شەرمەزار کرد.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، کۆماو وتارێکی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەدا باس لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە بە پشتیوانی پەدەکەوە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات کرا و وترا: "دەوڵەتی تورک زیاتر لە ١٠٠ساڵە سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژ بە گەلی کورد بەڕێوە دەبات. حکومەتی فاشیستی مرۆڤکوژی ئاکەپە-مەهەپە بە ڕەزامەندی دەوڵەتی لاوازی عێراق و هاوکاریی پەدەکە، هێرشە داگیرکارییەکانی زیاتر کردووە. کۆنترا و چەتەکانی داعشی بەشداریی هێرشە داگیرکارییەکەی کردووە. هەروەها ئاماژە بەوەشکرا دەوڵەتی تورک لە سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە پاڵپشتی وەردەگرێت.

ئێمە وەک کۆماو داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ئاڵمانیا دەکەین کۆمەڵکوژییەکان ڕابگرن و هاوکارییە سەربازی، سیاسی و ئابوورییەکانی لە گەڵ ڕابگرێ و گەمارۆ بخەنە سەر دەوڵەتی تورک.

دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی قەدەغەکراو و تەقەمەنی دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کورد بەکاردەهێنێت. ئێمە وەک کۆماو داوا لە هەموو لایەک دەکەین دەستبەجێ دەست بە هەوڵدانەکانیان بکەن."

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بمرێت خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.