لە دۆرتمۆند کۆنفرانسی لەپێناو 'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان' بەڕێوەچوو
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیست، لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکیان ساز کرد.
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیست، لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکیان ساز کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دا بەڕێوەچوو، دەیان گەنجی وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی بەشداربوون.
لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا چەندین پلاکارد هەڵواسرابوون، کە وتەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە سەر نوسرابوو.
هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا سەکۆیەک بۆ خستنەڕووی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوو.
کۆنفرانسەکە کاتژمێر ١١:٠٠ بە دروشمی "لەگەل گەنجە رێخستنکراوەکان بەرەو ئازادی رێبەرایەتی" و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، دەستیپێکرد.
پاشان سەرجان ئایدن قسەی کرد و سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ڕایگەیاند، "لەم قۆناغەدا بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان گەنجان دینامیکترین هێزن".
ئایدن وتی، "وەک دەزانرێت دوای ئەم کۆنفرانسە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئێوە رێپێوانێک ئەنجام دەدەن کە یەک هەفتە دەخایەنێت، گرنگی ئەم ڕێپێوانە ئەوەیە کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئەوەی کە دەکەوێتە سەرشانی ئێمەی گەنج ئەوەیە کە زیاتر ڕێبەر ئاپۆ بناسن و ئەو ناسینە بە جەماوەری بکەین و بیخەینە بەرچاو."
سەرجان ئایدن وتی، "لەسەر ئەم بنەمایە هەموو چالاکیەک گرنگە و ئامانجی تایبەتی خۆی هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو چالاکییەی کە ئێوە بە دروشمی "گەشت و رێپێوانی ئازادی' ئەنجامی دەدەن زۆر گرنگە، لەئێستاوە هیوای سەرکەوتن بۆ چالاکیەکانتان دەخوازم ".
دوای وتارەکەی ئایدین کۆرتە فیلمێک لەسەر سیستەمی گۆشەگیری زیندانی ئیمرالی نمایشکرا.
وەهەروەها لە بەرنامەی کۆنفرانسەکەدا مۆسیقا و هەڵپەرکێ هەیە.
هـ . ب