لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاند دانرا

ژنان لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندیان دانا و بانگەوازی بەشداربووونیان لە رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کرد.

ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلی دویسبورگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ کێشەی کورد چارەسەری" لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری دویسبورگ ستاندیان دانا.

ستاندەکە کاتژمێر١٢:٠٠ دانرا و تا کاتژمێر ١٦:٠٠ کراوە بوو. لە ستاندەکەدا بڵاوکراوەی پەیوەست بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ دابەشکران.

بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل لێدوان درا. لە لێدوانەکاندا گوترا: "وەک گەلی کورد بە پڕۆسەی شەڕێکی سەختدا تێدەپەڕین. هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان لە دژی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی کۆنسێپتی هێرشیان دەستپێکرد. زیاتر ئەم کۆنسێپتە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەبرا. گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ، نەک تەنها لە ئیمراڵی، لە تەواوی کوردستان بەڕیوەدەچێت. ڕێبەر ئاپۆ لەسەرانسەری جیهان وەک ڕێبەر سیاسی میلیۆنان کورد دەبینرێت. لە ساڵی ١٩٩٩دا بە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگیری نێونەتەوەیی ڕفێنرا و رادەستی تورکیا کرا. لەوکاتەوە لە زیندانە و بە ساڵان پەیوەندی ئەو لەگەڵ دەرەوە پچڕاوە. لە ئیمراڵی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دڕندانەیە. لەبەر ئەوەی چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ نێونەتەوەیین، کێشەی کورد بوو بە کێشەی نێونەتەوەیی. چوارچێوەی چارەسەری سیاسی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد خستوویەتییە ڕوو، دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ و زوڵمی سەد ساڵە لە تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بهێنێت".

ستاندەکە بە بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کە لە ١٥ی شوبات ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت، کۆتایی هات.