لە فەڕەنسا چالاکییەکانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' دەستیپێکرد

لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا ئەو چالاکییەکەی بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، قەوارە بۆ کوردستان" ئامادەکاری بۆ کرابوو، دەستیپێکرد.

ماوەی ٣ ساڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، کە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە. لەو چوارچێوەیەشدا کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەوروپا لە شارەکانی هامبۆرگ، دوسێلدۆرف، بەرلین و هانۆڤەر لە ئەڵمانیا و شارەکانی ڕێن، پاریس و ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا، بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، قەوارە بۆ کوردستان" ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ چالاکییەکە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک دەستیپێکرد.

بۆ بەشداریکردن لەو ڕێپێوانەی کە لە لایەن کەجەدەکە-ئە، تەژەکە-ئە، تەجەشە و ئادەگەبە بانگەوازی ھاوبەشی بۆ کرابوو، کوردستانیان و دۆستانیان کە لە باشووری ئەڵمانیا، سویسرا و ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەژین، لە کاتژمێر ١٠.٠٠ی بەیانی بەدواوە لە گۆڕەپانی ستراسبۆرگ پلاس ریپابلیک کۆبوونەوە. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە جەختیان لە دووڕوویی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی کردەوە.

ئامادەبووان دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٣٠ دەستیان بە ڕێپێوان کرد. دوای ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئەڤینۆ دی لێ ئەوروپا گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە شوێنی گردبوونەوەکە ئیمانوێل فێرناندز، پەرلەمانتاری فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئەوروپا و عۆمەر گونەش، لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان، زوبەیدە زومرود، هاوسەرۆکی کەنەکە و ئەنگین سەڤەر، ھاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە و سەلما سورەر، لەسەر ناوی تەژەکە-ئە و باز مۆردەم کۆچەر، بە ناوی ڕێکخراوەکانی گەنجانی کوردی ئەوروپا وتار پێشکەش بکەن.

شوێن و کاتی چالاکییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دوسێلدۆرف:    DGB Haus

کاتژمێر ١٣:٠٠

بەرلین:  Breitscheidplatz

کاتژمێر ١٦:٠٠

هامبۆرگ:  Hauptbahnhof

کاتژمێر ١٥:٠٠

هانۆڤەر:Ernst Augustusplatz 

کاتژمێر ١٧:٠٠

ستراسبۆرگ: لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا

کاتژمێر ١٠:٠٠

پاریس: گۆڕەپانی République

کاتژمێر ١٥.٠٠

ڕێن: Place du Colombier

کاتژمێر ١٧.٠٠

لیۆن:  Place Jean Macé

٣ی ئەیلول، کاتژمێر ١٣.٠٠

ژ.ن