لە فەڕەنسا ڕەشنووسێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و دژە جوولەکەگەرایی ئامادەکرا

پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مارس لە پەرلەمانی فەرەنسا خوێنرایەوە، نکۆڵیکردن لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بە تاوان پێناسە دەکات.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕۆژی هەینی جوولەکەیەکی تەمەن شەست ساڵان لە کاتی دەرچوونی لە هەورا هێرش کرایە و دوای چەند ڕۆژێک پەرلەمانتاران پێشنیاریان بە پەرلەمان کرد کە سزاکانی سووکایەتی ڕەگەزپەرستی و دژە جوولەکەگەرایی زیاد بکرێت. ڕەشنووسی یاساکە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی مارس لە یەک دانیشتندا پەسەند کرا. ئەندامانی ڕاستڕەوی توندڕەوی پارتی نەتەوەیی (RN)، چەپەکانی لا فەرەنسا ئینسۆمیز (LFI) و گروپەکانی گۆش دیموکرات (چەپی دیموکرات) و ڕیپبلوکین (کۆماریخواز) لە دەنگدانەکەدا بێلایەن بوون. پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت.لە ڕەشنوسەکەدا ئینکاری هۆلۆکۆست لەخۆدەگرێت.

ڕەشنووسی یاساکە لە کاتێکدا داڕێژراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە پێکدادانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیادی کردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی ناوخۆ پێشکەشی لۆفیگارو دەکات و لەلایەن کریف (ئەنجوومەنی نوێنەرایەتی ڕێکخراوە جولەکەکان لە فەرەنسا) لە کۆتایی مانگی یەکدا پشتڕاستکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٦٩ کردەوەی دژە جوولەکە تۆمارکراوە.

بڕیارە دەقی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و دژە جوولەکەگەرایی کە لەلایەن ئەلیزابێس بۆرن، سەرۆکوەزیرانی پێشووترەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێشکەشکرا، پەسەند بکرێت.