لە فەرەنسا ١٥٠ هەزار کەس لە دژی یاسای کۆچبەری راستڕەوەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

چوار رۆژ پێش بڕیاڕە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجومەنی دەستوری فەرەنسا، ئەمڕۆ یەک شەممە هاوپەیمانێتی دژ بە 'یاسای کۆچبەری' ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ئەگەر ئەنجومەنی دەستوری لە ٢٥ی کانوونی دووەمدا پەسەندی بکات، ئەوا لە ناوەڕاستی مانگدا، یاساکە بە دەنگی پارتی ڕاستڕەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆ دژایەتیکردنی ئەم یاساییە، سەرەتا بە ٢٠١ کەسی ناسراو دەستپێکرد و دواتر لە زۆر شوێنی ترەوە پشتیوانی لێکرا و ئاماژەیان بەوەکرد سەرکەوتنی 'یاسای کۆچبەران' بە مانایی سەرکەوتنی ئایدۆلۆژییای ڕاستڕەوەکان دێت.

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم یاساییە، ڕۆژی یەکشەممە لە پارییس خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجامدرا، بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، نزیکەی ١٦ هەزار و بەپێی سی جی تی ٢٥ هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون. هەروەها لە سەرانسەری وڵاتدا لەلایەن زیاتر لە ١٦٠ ناوەندەوە پلانی خۆپیشاندان دانراوە.

سۆفی بینیت سکرتێری گشتی سی جی تی، ئاماژەی بەوەکرد ئەم یاسایە لادانە لە یاسای بنەڕەتی ١٧٨٩ی فەرەنسا، و هەروەها لە بواری گەردونیبوونی پاراستنی کۆمەڵگاوە، لە پرینسیپەکانی فەرەنسا دوردەکەوێتەوە.

کەسایەتییە بەشداربووەکانی ناو خۆپیشانداکە، داوایان لە سەرۆک کۆماری فەرەنسا کرد، ئەم یاسایە ڕەتبکاتەوە. هەروەها زۆرێک لە سەرکردەکانی پارتە چەپەکان و ئەندامانی پارتی سۆسیالیست رەخنەیان لە حکومەتی فەرەنسا گرت، بەوەی زۆر بە ڕوونی  بە ڕووی بیرۆکەی ڕاستڕەوەیی دەکرێتەوە. ئەم جۆرە یاسایانەیان وەک وەرسوڕان و لادانێک بەرەوە مەیلی ڕاستڕەوەی وەسفکرد.