لە فەرەنسا دەوڵەتی تورک و گوشارەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکران

لە شارەکانی نانتس و دراگویگانی فەرەنسا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی و سیاسەتی تاوانبارکردنی کوردان لە ئەوروپا شەرمەزارکران.

لە شارەکانی نانتس و دراگویگانی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی کوردان، دۆستەکانیان و تەجەشە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر هەردوو میدیایی ئازادی مەدیا خەبەر و ستێڕک تیڤی گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە ڕێپیوانەکەدا لە لایەن گەنجانەوە پەیامی ئەوەدرا هەرگیز هێرشە داگیرکارییەکان قبوڵ ناکەن، بەبێ ناوبڕ درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"و " فاشیست ئەرۆگان" دەوترانەوە.

گربوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەسیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دراگویگانی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر مەتینا و هەڵکوتانەسەری مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی شەرمەزارکرد و ئاماژەی بەوەدا هێرشە داگیرکارییەکان قبوڵ ناکەین و هەموو کاتێک لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستانداین.

هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا لە شاری نانتس دەستگیردن و گوشاری سەر ڕۆژنامەوانان لە  تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا شەرمەزارکران