لە شاری گرازی نەمسا بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد. لەو وتارانەی پێشکەش کران باس لەوەکرا، کە رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رۆژی ژیانەوەی کوردە. هەروەها جگە لە بانگەواز بۆ فراوانترکردنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' داواکرا بەشداری لە ئێشکگری بەردەم سی پی تی بکرێت، کە بڕیارە لە رۆژانی ١٥-١٩ی نیسان لە شاری ستراسبورگ بەڕێوەبچێت.
لە مەراسیمەکەدا بەردەوام دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەوترایەوە و پیرۆزباییەکە بە گوێگرتن لە موزیک و گۆرانی گەیشتە کۆتایی.
هـ . ب