لە هامبۆرگ بە مەراسیمێک پشتیوانی لە دەم پارتی کرا

لە شاری هامبۆرگ، بۆ پشتیوانی لە کاندیدەکانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ناوچەی دەپەی خارپێت، سۆنگول دوزگون و جەعفەر ئۆغور بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لە لایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە دەم پارتی، لە هۆڵی هاوسەرگیری هیت هاوس لە هامبۆرگ ئەنجامدرا.

عەلی ڕزا شمشەک پەرلەمانتاری دەم پارتی هامبۆرگ لە مەراسیمەکە ڕایگەیاند کە جیاکاری و ڕەگەزپەرستی گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە کرد کە لەو پێناوەدا تێکۆشان دەکەن. هەروەها سڵاوی لە شۆڕشگێڕە قارەمانەکانی دەپێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کاندیدەکانی دەم پارتی خواست."

هەروەها ئەندامی پێشووی پەرلەمانی مۆش - هەدەپە، د. ئەحمەد یڵدرم ڕایگەیاند، سەرکەوتنی دپێ کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و لە دژی سیاسەتە قڕکارییە سیاسیەکان دەبێتە وەڵامێکی بەهێز.

لە ئاهەنگەکەدا ئۆزان پیرۆ گەنلیک، هۆزان حەسەن، هۆزان ئامەد، هۆزان حەکیمۆ، هۆزان بەناڤ و گروپی یۆرم هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

ئاهەنگی پشتیوانیەکە بە چەپڵە لێدان و سەما کۆتایی هات.