لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیادا پوتین سەرکەوتنی بەدەست هێنا

بە گوێرە ئەنجامە سەرەتاییەکان، ڤلادمیر پوتین رێژەی لەسەدا ٨٧.٨ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیای بەدەستهێناوە.

ڤلادیمیر پوتین کە ٢٥ ساڵە کەسی یەکەمی دەسەڵاتە لە رووسیا، بە گوێرە ئەنجامە سەرەتاییەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سەدا ٨٧.٨ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ماوەی شەش ساڵی دیکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا جگە لە پوتین هەریەک لە لیۆنید سلوتسکی، لە پارتی ئازادیی دیموکراتی، ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ لە پارتی خەڵکی نوێ و نیکۆلای خاریتۆنۆڤن، لە پارتی کۆمیونیست خۆیان کاندید کردبوو، بەڵام هیچ یەک لەو کاندیدانە بە رکابەر و بەرهەڵستکاری پوتین دانەدەندران، بۆیە لەسەرەتاوە سەرکەوتنی ڤلادمیر پوتین پێشبینیکراوبوو.

هـ . ب