لە هێلسینکی نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا

نەورۆز لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆزکرا.

نەورۆز لە هێلسینکی پایتەختی فینلەدا بە ئاهەنگێک بە بەشداریژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان و دۆستانیان، پیرۆزکرا.

لە مەراسیمەکەدا رەمزی کارتاڵ لە بارەی دۆخی هەنووکەیی لە کوردستان و جیهان هەڵسەنگاندنی کرد.

لە هاوپەیمانی چەپی فینلەندا لی ئاندرسۆن و پاڤۆ ئارهیماکی وتەیان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی داگیرکەری دەربڕی. هەروەها داوای سەرکەوتنیان بۆ ئەو تێکۆشانە کرد.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندان کاردۆ، حەمید ئورمیە، لۆرەنس عامودێ، خەجێ و ئازاد بەدران گۆرانیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

هـ . ب