لە هێرشێكی چەكداری لە مەکسیک ١٢ كەس كۆژران
لە ئەیالەتی گواناژۆاتۆ لەناوەندی مەکسیک لە باڕێكدا هێرشێكی چەكداری پێكهات و لەئەنجامدا ١٢ كەس كۆژران و ٣ كەسی تریش بریندار بوون.
لە ئەیالەتی گواناژۆاتۆ لەناوەندی مەکسیک لە باڕێكدا هێرشێكی چەكداری پێكهات و لەئەنجامدا ١٢ كەس كۆژران و ٣ كەسی تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی لێدوانێكی بەرپرسانی هەرێمی، رۆژی شەممە لەشاری ئیراپواتۆ لەباڕێكدا هێرشێكی چەكداری لەكاتژمێر ٢٠:٠٠ پێكهات.
شارەوانی شارەكە رایگەیاندوە، لە هێرشەكەدا ١٢ كەس كۆژراون، کە ٦ كەسیان ژنن و ٦ كەسەکەی دیکەیان پیاون و هاوكات ٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەراگەیەندراوەكەدا لەسەر هۆكاری هێرشەكە و هێرشكاران زانیاری بڵاونەكراوەتەوە. لەو وڵاتە لەساڵی ٢٠٠٦ بەدواوە بەهۆی توندوتیژی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، نزیكەی ٣٤٠ هەزار كەس كۆژراون.
ژ.ت