لە هێرشەکەی سەر خوێندنگاکەی رووسیادا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون

لە شاری ئیژێڤسکی ڕووسیا هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش برینداربوون.

لە شاری ئیژێڤسکی ڕووسیا بە چەک هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک. بەپێی زانیارییەكان لەو هێرشەدا ١٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ كەسیش برینداربوون. راگەیەنرا کە لە هێرشەکەدا ٧ منداڵ و ٦ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەلێکساندەر برێچالۆڤ، قایمقامی ناوچەی ئودمورت رایگەیاند، "زۆر منداڵ گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون".

وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێرشێک کراوەتە سەر قوتابخانەی ژمارە ٨٨ و دوای هێرشەکەش هێرشبەرەکە خۆی کوشتووە.

ف.ق