لە هێرشەکەی ئەمریکادا لە بەغداد فەرماندەیەکی حیزبوڵڵا کوژرا

لە ئەنجامی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەمریکا لە بەغداد، فەرماندەیەکی پلەداری کەتیبەی حیزبوڵڵا کورژا، کە بەلایەنگری ئێران دادەرێن.

لە دوایی ئەو هێرشانەی ناوە ناوە لە دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجام دەدران. لە هێرشەکەی بەغداد کەتیبەیی حیزبوڵڵا کرا بە ئامانج. ئەم هێرشەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا لەو هێرشەی کرابووە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەر سنوری نێوان عێراق و ئوردن، کە تێیدا ٣ سەربازی ئەمریکا کوژران.

کەتیبەی حیزبوڵڵای بە ڕاگەیاندروێک ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی چوارشەممەدا فەرماندەیەکی پلەباڵایان بە ناوی ئەبو بەکر ئەلساعدی کوژراوە. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەلساعدی بەرپرسیاری 'کردەوەی سەربازی' بوو لە سوریا.

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی: "فەرماندەیەکی پلەباڵای کەتیبەی حیزبوڵڵا، کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکای دەکرد، لە هێرشەکدا کوژراوە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە؛ لێپرسینەوە لە هەموو لایەنێک دەکەین، کە هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا بکات.

بەگشتی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٦٥ هێرش بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دراوە.