لە خۆپیشاندانەکەی ڕەین-دا بڕیاری بەردەوامیدان بە چالاکی دژ بە گۆشەگیری درا

کوردستانیان لە شاری ڕەینی فەرەنسا بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە" ڕێپێوانیان کرد و دەستنیشانیانکرد لە دژی سەپاندنی "سازشکردن، بۆ لابردنی گۆشەگیری" بە شێوەیەکی بەردەوام لە چالاکیدا دەبن.

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات، لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بەوەدا بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوای سازشکردنیان لێکراوە. بەم هۆیەوە لە شاری ڕەینی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێپێوانێک ئەنجامدار.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا و ئەم ڕاگەیاندراوە خوێندرایەوە:

"ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەی قورسی ئیمراڵیدایە. ماوەی چواری کۆتایی هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نیە. لە ئێستاشدا بۆمان دەرکەوتووە بۆچاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران سەودای و مامەڵەی بەسەرەوە دەکرێت. وەک گەلی کورد هەرگیز ئەمە قبوڵناکەین. نابێت ڕێبەر ئاپۆ بکرێت بە مژاری سەودای و مامەڵە. وەک ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی ڕەین تا چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت، بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدەین. بانگەوازی لەگەلەکەمان دەکەین، تا ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بەبەردەوامی لە چالاکیدابن. ڕۆژژی شەممە ٢٠ی تەمموز لە کاتژمێر ١٦:٠٠دا بانگێشتی هەموو گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە گۆڕەپانی کۆلۆمبیرس. بانگەوازی لە هەمووان دەکەین خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن."

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.