لە کەنەدا بە چالاکیەک گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا بۆ لابردنی گوشەگیری و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی کورد، لە پێش بینای پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا چالاکیەکی گەورە ئەنجامدرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی تۆرۆنتۆ، ئۆتاوا و مۆنتریال لەیەکتر کۆبوونەوە لە پێش پەرلەمانی کەنەدادا بە ئەنجامدانی چالاکیەک دوایانکرد گۆشەگیرکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لاببرێت و زیندانیانی سیاسی بەربدرێن.

لە چالاکیەکەدا سیستەمی گۆشگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و دوای بەردانی زیندانیانی دۆزی کۆبانێ کرا.

هەروەها لە چالاکیەکەدا دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ شەرمەزارکرا.

خۆپیشاندەران لە چالاکیەکەدا ئاماژەیان بەوەدا سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەسەڵاتداری فاشیستی ئەردۆغان شەرمەزاردەکەن.

لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئازادی بۆ کوردستان، ئازادی بۆ ئۆجالانە"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" دەوترانەوە. هەروەها چالاکوانان بانگەوازییان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد لە دژی کارە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک هەنگاوی پێویست بگرنەبەر.