لە کۆنفرانسی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیری بڕیاری تێکۆشانی جەماوەری گیرا

لە کۆنفرانسی پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی، گۆشەگیری و ئەشکەنجە، ئاماژە بە پێویستی تێکۆشانی یاسایی و سیاسی لە دژی گۆشەگیری گیرا.

تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری

بەناونیشانی 'زیندانیانی سیاسی: گوشەگیری، هەڵسوکەوتی نەشیاو، ئەشکەنجەدان' لەلایەن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، ماسیمیلیانۆ سمێریلیۆ، کۆنفرانسێک بە بەشداری زۆر کەسایەتی لە وڵاتانەوە بەڕێوە چوو. کۆنفرانسەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپای پارێزەرانی مافی مرۆڤ و دیموکراتیکی نێودەوڵەتی (ELDH)، پارێزەرانی دیموکراتیکی ئەوروپا (AED) و کۆمەڵەی یاسای نێودەوڵەتی بۆ دیموکراسی (MAF-DAD) ئامادە کرابوو.

لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە کرا و ڕێگا و ڕێبازەکانی بەرەنگاربوونەوە لەدژی تاوتوێ کرا. لە کۆتاییدا پێویستی بە تێکۆشانی یاسایی و سیاسی بەکۆمەڵ بۆ ڕێگری لە گۆشەگیری و کۆتایی هێنان بە ئەشکەنجە دەست نیشان کرا.

گۆشەگیری گۆڕاوە بۆ ڕژێمی سزادان

ئەنجامەکانی  کۆنفرانسەکە وەها دەست نیشان کران:

"پێش هەموو شتێک لە زیندانەکانی تورکیا و هەموو زیندانەکانی ئەوروپا، ڕۆژانە ڕووداوی نەشیاو و ئەشکەنجەدان بەکار دەبردرێت. تێبینییەکان دەرخەری ئەوەن کە گۆشەگیریی گۆڕاوە بۆ ڕژێمی سزادان، بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیان بە بڕیاری دور خستنەوە سزا دەدرێن، ئەندامانی کۆنفرانسەکە ڕایانگەیاند کە ئەشکەنجەدان و هەڵسوکەوتی نەشیاو لە گەڵ زیندانیان کێشەیەکی بنەڕەتییە کە ئەنجامی کۆمەڵایەتی-سیاسی جددی هەیە.

دۆخی هەرێمی باسک، کەتەلۆنیا، مەجارستان، یاسای تاوانکاری جیاکاری و نەبوونی مەرجی پاکوخاوێنی گونجاو، کاریگەری لەسەر زیندانیانی سیاسی دروست کردووە، ئەمانە بەشێک لە بابەتەکانی ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بوون. بەهۆی کەمی کاتەوە نەخرایە ڕۆژەڤی کارەوە، وەک زانراوە بارودۆخی یۆنان بەتایبەتی لە بابەتی پەنابەراندا هیچ جیاوازی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا نییە.

لە تورکیا دۆخێکی ئاسایشی مەدەنی هۆکاری نیگەرانیە لە زۆر لایەنەوە

یەکێکە لەو وڵاتانەی ژمارەی زیندانیانی سیاسی زۆر بەرزە وڵاتی تورکیایە، لە زۆر لایەنەوە دۆخێکی باشی نییە و ئەمە جێگەی نیگەرانییە. لە سایەی دەسەڵاتداری ستەمکاری، ئاکەپە و هاوپەیمانەکانیەوە دروست بووە، سەروەری یاسا گۆڕاوە بۆتە ئامرازی گوشاری سیاسی و کردەوەی یاسایی نوێی زیندانەکان، دورخستنەوەی سەربەخۆانە، ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانیان بەهۆی دیسپلینەوە، کۆنترۆڵکردنی پارێزبەندی، ڕاگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان، قەدەغەی بەشێک لە پەیوەندییەکان. گەڕان و پشکنین بە شێوەیەکی ڕۆتینی لە زیندانەکان، ئەشکەنجەدان و هەڵسوکەوتی نەشیاو کە بەشێکن لە ژیانی ڕۆژانە.

گۆشەگیریەک کە لە ئیمرالی هەیە، لە هیچ شوێنێک نموونەی نییە

گۆشەگیریەک لە دوورگەی ئیمرالی هەیە لە هیچ شوێنێکی تر نموونەی نییە. لە سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نەدراوە. ئەمە کردەوەیەکی قورسی گۆشەگیریە، کە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا نیگەرانی لێکەوتووتەوە، ئەمە ئاستێکە لە هێرشی لەناوبردن و نکۆڵیکردن دژ بە گەلی کورد. گۆشەگیریی وئەو شەڕەی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، نیشانەی لایەنە جیاوازەکانی هەمان ڕێبازی سیاسییە. تێکۆشان دژ بە گۆشەگیری کە بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتیە، دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام ئەنجام بدرێت، یەکێک لە گرنگترین ڕەهەندەکانی تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئاشتی لە زیندانی ئیمرالیەوە دەست پێدەکات.

بانگەوازی: لە دژی گۆشەگیری پێویست بە تێکۆشانێکی سیاسی و یاسایی جەماوەری هەیە

لە لایەن ئەندامانی کۆنفرانسەکەوە بڕیاردرا لە دژی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەموو ئەوروپا، بە تایبەت دژی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا، بەشێوەیەکی جەماوەری تێکۆشانێکی سیاسی و یاسایی ئەنجام بدرێت.

لەم چوارچێوەیەدا بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ئەم داواکارییانە ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا دەکەن:

بۆ کۆتایی هێنان بە کردەوە نامرۆڤیەکان لە زیندانەکانی تورکیا، بەتایبەت لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی، کە ناونیشانی سەرەکی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و ڕژێمی سزای سەربەخۆانەیە لە دژی زیندانیانی سیاسی ، پێویستە هەنگاوێکی جدیی بنرێت.

هەروەها پێویستە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی زیندانەکانی مەجارستان و باشترکردنی بارودۆخەکە هەنگاوی پێویست بنرێت.

پێویستە لە دژی ڕژێمی سزای جیاکاریی یاسایی، لە وڵاتی باسک و تورکیا و وڵاتانی دیکە دەستوەردانی پێویست بکرێت.

هەروەها پێویستە سی پی تی بەرپرسیارێتی خۆی بەڕێوە ببات

سەبارەت بە دۆسیەی زیندانی ئیمرالی، سی پی تی، بۆ چاودێریکردنی کێشەکانی زیندانەکانی ئەوروپا و هەڵسەنگاندنیان هەنگاوی پێویستی ناوە،هەروەها پێویستە سەبارەت بە ئیمرالی بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت.

بۆچوون و پێشنیارەکان

لە ئەنجامی وتار و باسەکانی، بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، ڕا و بۆچوونەکان خرایەڕوو و بڕیاردرا لەم بوارەانەدا بە هاوبەشی تێکۆشان بکەن:

بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی یاسایی هاوبەش لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە شێوەیەکی دروست و کاریگەر ئەنجام بدرێت، پێویستە تۆڕێکی کراوە بۆ بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە دەست نیشان بکرێت.

بەئارمانجی تاوتوێکردنی هەڵسوکەوتی نەشیاو و ئەشکەنجەدانی زیندانیان، بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوە یاسایی و پارێزوانانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژە بە بەشدارییەکی بەرفراوان بەڕێوەبچێت، ئەمجۆرە کۆنفرانسانە دەتوانێت بە ئاسانی باس لە کردار و یاساکانی وڵاتانی جیاواز بکات. گروپ کارێک بۆ ئامادەکردنی ئەم کۆنفرانسە دابمەرزێت.

بەمەبەستی پاڵپشتی لە داواکاریی هەزار و ٣٣٠ پارێزەر کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ واژۆیان کردووە و پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیایان کردووە و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە زیندانی ئیمرالی دەکەن، پێویستە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە لەلایەن پارێزەرانی ئەوروپاوە بە هەمان ئامانج دەست پێ بکات.

پارێزەران و سەرجەم نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد، بڕیاریاندا سەرنجی نوسینگەکانی پارێزەران و ڕێکخراوەکانی یاسای نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤان ڕابکێشنە سەر کێشەکانی ناو زیندانەکان.