لە کۆپنهاگ و سۆلۆتۆرن، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ شەرمەزار کرا
لە کۆپنهاگ و سۆلۆتۆرن، دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد چالاکیی شەرمەزار کردن بەڕێوەچوو و پەیامی "لە هەموو شوێنێک دژی ئەم زوڵمە بەرخۆدان دەکەین" درا.
لە کۆپنهاگ و سۆلۆتۆرن، دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد چالاکیی شەرمەزار کردن بەڕێوەچوو و پەیامی "لە هەموو شوێنێک دژی ئەم زوڵمە بەرخۆدان دەکەین" درا.
لە شاری کۆپنهاگ پایتەختی دانیمارک و لە شاری سۆلۆتۆرن لە سویسرا دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ چالاکیی شەرمەزار کردن بەڕێوەچوو.
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک، دژی دەستبەسەرداگرتنی شاروەانی جولەمێرگ چالاکیی بەڕێوە چوو، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا، نیکۆلا ڤیلومسن، بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد و وتی: "ئێمە پشتیوانی لە دۆزی ئازادیی کورد دەکەین. ئەردۆغان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا بە تەواوی دۆڕا. ئێمە دەستبەسەردا گرتنی شارەوانی جولەمێرێگ قبوڵ ناکەین.
لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی پشتیوانی بەرز دەکرایەوە و ئاماژە بەوە کرا کە بەرخۆدان بەردەوامی دەبێت.
کوردستانیانی شاری سۆلۆتۆرن لە سویسرا لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی، دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ کۆبوونەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا، ئەمرە بینگول، بەرامبەر داگیرکردنی شارەوانی جولەمێرگ بە توندی کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، "ڕێگای شاخ پیشانی کوردان دەدەن".
بەیاننامەکە بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن ڕووکەن دەمیر ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردی سویسراوە خوێندرایەوە.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە شاری هەلڤێتیاپلاتزی زوریخ ڕێپێوانێکی ناوەندی بەڕێوەدەچێت و بانگەوازی بەشدار بوون کرا.