لە کیەلی ئاڵمانیا کارت بۆ زیندانی ئیمرالی ڕەوانەکران

لە کیەلی ئاڵمانیاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارت"کە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، کارت بۆ زیندانی ئیمرالی ڕەوانەکرا.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی تیپی(ف) کە ئەمنیەتی باڵایە لە ئیمرالی لە گۆشەگیریی تونددایە.٣٤ مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر ژیانی بڵاو ناکرێتەو، داواکارییەکانی بنەماڵە و پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە بە بیانووی "دیسیپلین" بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕێگرییان لێدەکرێت. ئەم دۆخە بووەتە هۆی کاردانەوەی گەلی کوردستان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

بەمەش لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێکردووە. دوابەدوای ئەو هەڵمەتە، هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارت" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.

لە شاری کیەلی ئەڵمانیاوە کارتەکان بۆ  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردرا.